وادەی کۆتایهاتنی شەپۆلی بارانبارین ئاشکراکرا

 

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی رایگەیاند، ئەمڕۆ تا کاتەکانی درەنگی شەو بارانبارین بەشێوەیەکی پچر پچر و رێژە مامناوەند لەناوچەجیاجیاکاندا بەردەوامی ئەبێت کە زۆرترین رێژەی باران لەسەر سنوری پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی ئەبێت.

 

ڕاشیگەیاند، بۆ سبەی چوارشەممە ٢٢-٣-٢٠ ٢٣ کاریگەری ئەم نزمەپاڵەپەستۆیە لەسەر ناوچەکانمان دوور دەکەوێتەوە و ئاسمانی هەرێم بەزۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و کەش لەزۆربەی ناوچەکان سەقامگیر ئەبێتەوە جگە لە هەندێ ناوچەکانی سنوری باکوری ئیدارەی گەرمیانو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ناوچەکانی سنوری ئیدارەی سۆران کە لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ بۆ ئێوارە ئەگەری تاوە بارانی کورتخایان و چالاکبوونی هەورە بروسکە ئەبێت ، پلەکانی گەرما سبەی بەرێژەی ٢ تا ٣ پلەی سەدی بەرز دەبنەوە ، خێرایی با لەسەرخۆ ئەبێت١٠ -١٥ کم/س لە ئاراستەی باکور و باکوری رۆژهەڵاتەوە .

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئەنجامی ئەو بارانەی زۆرەی لەماوەی رابردوودا هەبووە و کەشوهەوای ناوچەکە شێداربووە تا سەرەتای هەفتەیئایندە رۆژانە بەشێوەیەکی کورت خایان ئەگەری تاوە باران و هەورە بروسکە لەناوچەی جیاجیادا ئەبێت و سەرەتای هەفتەی ئایندەش٢٦-٣-٢٠ ٢٣ شەپۆلێکی دیکەی هەورە تریشقە و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە تا ماوەی چەند رۆژێک پچر پچر کاریگەری بەردەوام ئەبێت.

 

ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو