خانمی یه‌که‌می عێراق له‌باره‌ی داڕمانی خانوویەکی سێ نهۆمی لەڕووداوێکی تەقینی غازدا لەگەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی په‌یامێکیبڵاوکرده‌وه‌و هاوخه‌می و غه‌مباریی خۆی بۆ قوربانیانی روداوه‌که راگه‌یاند.
له په‌یامه‌که‌یدا شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، خانمی یه‌که‌می عێراق نوسیویه‌تی"بەبیستنی هەواڵی داڕمانی خانوویەکی سێ نهۆمی لەڕووداوێکیتەقینی غازدا لەگەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی پڕ بەدڵ غەمبار بووم. "
"پرسەو هاوخەمی خۆم بۆ کەسوکاری قوربانیانی ئەو رووداوە دەردەبڕم و هیوای سەلامەتیش بۆ بریندارەکان دەخوازم و داواکارم کە تیمەفریاگوزارییەکان هەموو هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ لەپێناو بەهاناوەچونی ئەو کەسانەی کە گومان دەکرێ هێشتا لەژێر داروپەردووی خانوەرووخاوەکەدا مابێتنەوە. " خانمی یه‌که‌می عێراق وای وتوه.
به‌پێی ئاماره‌کان له دوێنی شه‌و پێنجشه‌ممه‌وه تا پێنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 11 کەس گیانی له‌و روداوه‌دا گیانیان لەدەستداوەو 12 کەسیشبەبرینداری گەیاندراونەدا نەخۆشخانە.
5 له برینداره‌کان بەهۆی باشبوونی دۆخی تەندروستیان نەخۆشخانەی شار-یان بەجێهێشتووەو 7 کەسیش لەنەخۆشخانە ماونەتەوە.
هاوکات زیاتر 15 کاتژمێریشە تیمەکانی فریاکه‌وتن و به‌رگریی شارستانی، سه‌رقاڵی دەرهێنانی قوربانیان لەژێر پاشماوه‌ی خانووەروخاوه‌که‌دا.