ئەژی ئەمین: نابێ چیتر هەڵبژاردن بەهۆی ترس و شکستی تاقمێک دوابخرێت و ئەزموونی هەرێمی کوردستان لەکەدار بکرێ

 

پەیامەکەی ئەژی ئەمین

 

‎بەبۆنەی هاتنەوەی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی پیرۆزبایی لە تەواوی کوردانی هەرچوار پارچەی کوردستان دەکەم بە تایبەتی لەکەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە دلێرەکان، زیندانیانی سیاسی و کارمەندو سەربازە ونەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمیکوردستان و تەواوی هێزە فەرمییەکانی کوردستان.

 

‎لێرەدا بەپێویستی دەزانین پشتیوانی خۆمان دەرببڕین بۆ راستکردنەوەی دۆخی هەرێمی کوردستان، ئەمەش بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنیپەرلەمانی کوردستان لەئەمساڵدا. نابێ چیتر هەڵبژاردن بەهۆی ترس و شکستی تاقمێک دوابخرێت و ئەزموونی هەرێمی کوردستان لەکەداربکرێ

 

‎لەم نەورۆزە بەڵێن بە هاوسەنگەرو خوشک و براکانمان لە حزبی شەهیدان دەدەین کە کۆڵنادەین بۆ راستکردنەوەی دۆخی یەکێتی وبەرپاکردنی ئاشتەوایی لەگەڵ بنکەو جەماوەری حیزبەکەی سەرۆک مام جەلال.

 

‎ ئەوەی ئێستا هەیە تاقمێک لە حزبی شەهیدان ڕۆژانە خەریکی پەلاماری کچ و ژن و کادیرانی دڵسۆزی یەکێتی و دامودەزگا فەرمیەکانیسلێمانین، جگە لە تاڵانی بانکەکان و فرۆشتنی خاک و زەویوزاری سلێمانی هیچی دی ناکەن. بەڵام دڵنیاتان دەکەمەوە ئەو دۆخە وەکوئێستا نامێنێتەوە. داوای ئارامگرتن و دانبەخۆداگرتن لە تەواوی کارمەندو ئەفسەرانی دەزگا ئەمنییە فەرمییەکان دەکەین و دڵنیابن ئەوتاکڕەوی و یاساشکێنییە بەردەوام نابێ، چونکە یەکێتی حیزبی هەزاران شەهیدو سەرکردەیە نەک شێتخانە.

بۆجارێکی تر بەبۆنەی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی پیرۆزبایی و پشتیوانی دەردەبڕم بۆ بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی کورد لە هەرچوارپارچەی کوردستان. سەری ڕێزو نەوازش دادەنەوێنین بۆ هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان.

سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری

 

ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو