ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان زانیاری زیاتر لەسەر کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێک لە شەوی 15/16 ـی ئاداری 2023 بڵاوکردەوە

 

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، ئەو هێلیکۆپتەرانە لەنێوان رۆژئاوا و سلێمانی فڕیون بەبێ ئەوەی دەزگا فەرمییەکانی هەرێمئاگاداربکەنەوە

 

بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم، ئەو هێلیکۆپتەرانە لە چەند بنکەیەکی پاریزگای سلێمانی دابەزیون و بەرەو رۆژئاوافڕیون

 

ئاماژەیان بەوەشدا، لایەنێک لە سلێمانی بەشێوەیەکی نهێنی و نافەرمی رێگەخۆشکەر بووە بۆ پەیوەندییەکانی هێزەکانی هەسەدە و پەکەکەو بە چەندین جۆری جیاواز هاوکارییان کردوون

 

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان داوا لە هاوپەیمانان و حکومەتی فیدراڵ دەکەن، روونکردنەوە بدەن کە ئەم هێلیکۆپتەرانە بە کاممۆڵەت لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان دەفڕن و کێ بەرپرسیارێتی ئەم کارە نایاساییانە هەڵدەگرێت

 

ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو