مەسعود بارزانی پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد

 

بارەگای بارزانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ڕۆژی پێنجشەممە 16ی ئاداری 2023 لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی پێشوازی لەژەنەڕاڵ مەکفارلێن فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد.

لە دیدارەکەدا بەردەوامیی هەڕەشەکانی تیرۆریستان و پێویستیی هەماهەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ڕێگەگرتن لە بەهێزبوون وپەلهاوێشتنی تیرۆریستان تاوتوێ کرا.

بارەگای بارزانی ئاماژەی بەوەش کردووە، چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارە بوو و ژەنەڕاڵ مەکفارلێنسوپاسی هەوڵەکانی بارزانی کرد بۆ سەرخستنی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە.