ئەمرۆ پێنجشەممە 16ی ئازادری 2023 هەریەکە لە ئەیاز کەرەم، هاریوان عیسا و شڤان سەعید چالاکوانی بادینان ئازادکران

 

ئەوەش لەکاتێکدایە دادگای تاوانی هەولێر، رۆژی 16-2-2021 بە تاوانی "تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی" هەریەک لە شێروان شێروانی،ئەیاز کەرەم، گوهدار زێباری، هاریوان عیسا و شڤان سەعیدی بە شەش ساڵ زیندانیکردن سزا دا.

هەتا ئێستا هەریەکە شێروان شێروانی و گوهدار زێباری و قارەمان شوکری لە زینداندا ماون. رۆژی 16_5_2020 بەهۆی نەبونی مۆڵەتیخۆپیشاندان نزیکەی 100 کەس دەستگیرکران، رۆژی دواتر زۆرینەیان ئازادکران و تەنیا 15 کەس مانەوە.

 

 

ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو