بافڵ تاڵەبانی: دەبێت خزمەتکردنی هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان لە دروشمەوە بگۆڕدرێت بۆ کردار

 

دەقی ڕاگەیەندراوی بافڵ تاڵەبانی

 

دەبێت خزمەتکردنی هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان لە دروشمەوە بگۆڕدرێت بۆ کردار و خزمەتەکانمان بارتەقای سەروەری و قوربانیدانی خەڵکیخۆشەویستی پارێزگاکە بێت.

 

‌‎دەزانین کەموکوڕی هەیە و لەبەرامبەر ئازار و پێویستییەکانی چەندساڵەی شارەکەدا، حکومەت کەمتەرخەم بووە. بەڵام نابێت ئەم بێباکییەدەرحەق بە هەڵەبجەییەکان بەردەوام هەبێت و دەبێت هەنگاوی جدی و بەرپرسیارانە بۆ خزمەتی شارەکە بنرێت.

 

‌‎پەسەندکردنی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە هەنگاوێکی گرنگ و پێویست بوو تاوەکو حکومەتی عیراقپابەندییە یاسایی و دەستوورییەکان بەرامبەر شاری شەهیدان جێبەجێ بکات و قەرەبووی خەڵکی خۆشەویستی شارەکە بکاتەوە.

 

‌‎دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە و سەرجەم شەهیدانی کوردستان

 

‌‎بافڵ جەلال تاڵەبانی

‌‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو