مەسعود بارزانی پێویستە دەوڵەتی عێراق قەرەبووی ئەو زوڵم و تاوانانە بکات کە دەرهەق هەڵەبجە و رۆڵەکانی کوردستان ئەنجام دراوە

 

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسعود بارزانی لە یادی 35

ساڵەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردەوە

 

بارزانی پێویستە دەوڵەتی عێراق قەرەبووی ئەو زوڵم و تاوانانە بکات کە دەرهەق هەڵەبجە و رۆڵەکانی کوردستان ئەنجام دراوە

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:
تاوانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بە بەرچاوی جیهانیان و لە لایەن دڕندەترین ڕژێمی سەردەم ئەنجام درا.
ئەم تاوانە برینێکی قووڵە لەسەر جەستەی گەلەکەمان و هەرگیز لەبیر ناکرێت.
پێویستە دەوڵەتی عێراق قەرەبووی ئەو زوڵم و تاوانانە بکات کە دەرهەق هەڵەبجە و رۆڵەکانی کوردستان ئەنجام دراوە.
سڵاو لە رۆحی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە و هەموو شەهیدانی رێگەی ئازادیی کوردستان

 

ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو