بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

 

مه‌‌‌فره‌‌‌زه‌‌‌کانی‌ بنکه‌‌‌ی‌ پۆلیسی‌ چوارچرا به‌‌‌هاوکاری‌ به‌‌‌شی‌ پۆلیسی‌ سه‌‌‌یدسادق تۆمه‌‌‌تبارێکیان ده‌‌‌ستگیرکرد که‌‌‌ ده‌‌‌ستدرێژی‌ کردۆته‌‌‌ سه‌‌‌ر ژنێک‌ودوای‌ وێنه‌‌‌گرتنی‌ هه‌‌‌ڕه‌‌‌شه‌‌‌ی‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ وێنه‌‌‌کانی‌ لێکردووه‌‌‌.

 

دوای‌ تۆمارکردنی‌ چه‌‌‌ند سکاڵایه‌‌‌ک له‌‌‌سه‌‌‌ر تۆمه‌‌‌تبارێک که‌‌‌ له‌‌‌ڕێی‌ تۆڕه‌‌‌کۆمه‌‌‌ڵایه‌‌‌تیه‌‌‌کانه‌‌‌وه‌‌‌و به‌‌‌ناوی‌ کاری‌ خێرخوازییه‌‌‌وه‌‌‌ په‌‌‌یوه‌‌‌ندی‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ژنان‌وکچاندا دروستکردووه‌‌‌، دواتر یه‌‌‌کێک له‌‌‌و ژنانه‌‌‌ی‌ بێهۆش کردووه‌‌‌و ده‌‌‌ستدرێژی‌ کردۆته‌‌‌ سه‌‌‌ری و وێنه‌‌‌ی‌ گرتوه‌‌‌و هه‌‌‌ڕه‌‌‌شه‌‌‌ی‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ وێنه‌‌‌کانی‌لێکردووه‌‌‌، ده‌‌‌ستبه‌‌‌جێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونەکانیان بۆ دۆزینه‌‌‌وه‌‌‌و ده‌‌‌ستگیرکردنی‌ تۆمه‌‌‌تبار دەستپێکرد، پاش وه‌‌‌رگرتنی‌بڕیاری‌ به‌‌‌ڕێز دادوه‌‌‌ر، مه‌‌‌فره‌‌‌زه‌‌‌کانی‌ بنکه‌‌‌ی‌ پۆلیسی‌ چوارچرا به‌‌‌هاوکاری‌ به‌‌‌شی‌ پۆلیسی‌ سه‌‌‌یدسادق توانیان تۆمه‌‌‌تبار بدۆزنه‌‌‌وه‌‌‌و ده‌‌‌ستگیریبکه‌‌‌ن.

 

تۆمه‌‌‌تبار (د، ع، ح)  له‌‌‌دایکبووی‌ 1985 که‌‌‌ پێشینه‌‌‌ی‌ تاوانی‌ هه‌‌‌یه‌‌‌ دانی به‌‌‌تاوانه‌‌‌که‌‌‌یدا ناوه‌‌‌و لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێیماددەکانی‌ 393 و 430 ڕاگیراوه‌‌‌و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە

 

ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو