دەقی ڕاگەیەندراوەکە
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عیراق ووەفدێکی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا کە بڕیاردەر و ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی گۆڕانکارییەسیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانی هەرێم و عیراق کرا و جەخت لە پشتیوانیکردنی پرۆژەی نیشتمانیی عیراق کرایەوە کە خۆی لەپێشکەشکردنی خزمەتگوزاری، چەسپاندنی یاسا و سەقامگیریدا دەبینێتەوە.
لەدرێژەی دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی سەرۆکوەزیرانی عیراق کرد لەبەرامبەر تەواوکردنی رێکارەفیدراڵییەکانی بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە و داوایکرد، ئەمە سەرەتایەکی گرنگ بێت بۆ خزمەتکردنی هەڵەبجەییەکان و حکومەتی عیراقیش مافەیاسایی و دەستوورییەکان بەرامبەر هەڵەبجە جێبەجێبکات. وتیشی، دەبێت هەنگاوی کرداری بۆ ئاوەدانکردنەوەی پارێزگاکە بنرێت وبارتەقای قوربانیدانەکەی خزمەت بکرێت. لەبارەی پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجەش سەرۆک بافڵ وتی، هەنگاوێکی گرنگە و پێویستەسەقامگیریی ئابووری و ژیانی هاوڵاتیان پارێزراوبێت.
سەرۆک بافڵ پەرۆشیی یەکێتیی نیشتمانی بۆ سەرخستن و جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت دووپاتکردەوە بەشێوەیەک کە خزمەتگوزاریزیاتر پێشکەشی خەڵک بکرێت و وتیشی، جەخت لە چارەسەرکردنی سیاسییانەی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا دەکەینەوە و بەشێوەیەککە مافە دەستوورییەکانی گەلی کورد پارێزراوبێت. وتیشی، پێویستە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان زاڵبکرێت و هەمووان بە ئاڕاستەیئاوەدانی و سەقامگیری هەنگاو بنێن.
هەر لە درێژەی قسەکانیدا سەرۆک بافڵ جەختیشیکردەوە، یەکێتی یەک ئاڕاستە و یەک بڕیاری هەیە و هەمان سیاسەت و ستراتیژی سەرۆکمام جەلال لەبەرامبەر پرسەکان پەیڕەو دەکات، دەشمانەوێت لەگەڵ دۆستەکانمان پێکەوە خزمەتی گەل و وڵات بکەین و باوەڕمان بە شەراکەتو هاوبەشێتی راستەقینە و گیانی پێکەوەیی هەیە.
هەر لە دیدارەکەدا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عیراق وێڕای ئەوەی سوپاسی سەرۆک بافڵ و یەکێتی کرد لەبەرامبەر رۆڵ وهەڵوێستی سیاسیی ئەرێنیان لە عیراق و سەرخستنی بەرنامەکانی حکومەت و رایگەیاند، ئەو میراتە دەوڵەمەندەی سەرۆک مام جەلالجێیهێشتووە بەرپرسیارێتییەکی مەزن و گرنگە تا هەموولایەک پێوەی پابەندبن. وتیشی، سەقامگیریی سیاسی عیراق بە سەقامگیرییسیاسیی هەرێمەوە بەستراوە و ئەرکی حکومەتیشە خزمەتی هەمووان بکات و پرۆسەی چاکسازی بەردەوامی هەبێت.