نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی بەشداریکردن لەدیداری سلێمانی، گەیشتە سلێمانی
نێچیرڤان بارزانی بە مەبەستی بەشداریکردنی لە دیداری سلێمانی کە بە دروشمی (پاش 20 ساڵ عێراق و ناوچەکە لەنێوەندی ئاڵنگارییەجیهانییە نوێیەکان)، ئەمڕۆ چوارشەممە و سبەی پێنجشەممە لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت، سەردانی سلێمانی دەکات.
دیداری سلێمانی، گەورەترین دیداری سیاسیە لە هەرێم و عێراق کە بەبەشداری سەرکردەو کەسایەتییە سیاسییە کاریگەر وبڕیاربەدەستەکان لەسەر ئاستی گۆڕەپانی سیاسی و دەوڵەتداری و باڵیۆز و نێردەو دیپلۆماتکارانی وڵاتان بەڕێوەدەچێت
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو