حەوتەم دیداری سلێمانی دەستپێدەکات

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، حەوتەم دیداری سلێمانی لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی و بە بەشداری چەندان سیاسەتمەدار و سەرکردەی ناوخۆیی ونێودەوڵەتی و جیهانی دەستپێدەکات.

لە دیدارەکەدا چەندین بیرمەند و کەسایەتی و شارەزا و سەرکردە خاوەن بڕیارەکان لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وئەمریکا بەشدار دەبن و لەبارەی دیارترین کێشەکان لەژێر ناونیشانی، "پاش 20  ساڵØ› دۆخى عێراق لە نێوەندى ئاڵنگارییە جیهانییەنوێییەکاندا" گفتوگۆدەکەن.

دیداری سلێمانی لە ساڵی 2013ـەوە رێک دەخرێت و تێیدا چەندان سیاسی و خاوەن بڕیار لەسەر ئاستی جیهان بۆ گفتوگۆکردنکۆدەبنەوە.

بەشێک لەو پرسانەی لە پانێلەکەدا باسی لێوەدەکرێت باس لە 20 ساڵ گۆڕانی سیاسی عێراق و دەستوور و پرسەکانی نەوت و گۆڕانیکەشوهەوا و ئابووری عێراق دەبێت.