مەسعود بارزانی و محەمەد شیاع سوودانی بارودۆخی سیاسیی و هەنگاوەکانی حکوومەتی عێراق و جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەکانئاڵوگۆڕ کران

 

دەقی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی:

 

سەرۆک بارزانی نیوەڕۆخوانێکی بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق ساز کرد

 

ڕۆژی سێشەممە 14ی ئاداری 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی نیوەڕۆخوانێکی بۆ بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی و شاندییاوەری ساز کرد

 

هەر لەو نیوەڕۆخوانەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەنگاوەکانی حکوومەتی عێراق و جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەکانئاڵوگۆڕ کران و جەختیش لە چارەسەرکردنی گرفتەکان لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە.

 

هەروەها سەرۆک بارزانی پاڵپشتیی خۆی بۆ حکوومەتی عێراقی دووپات کردەوە و هیواشی خواست ئیرادەی هەموو لایەنە سیاسییەکان بەئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکان و سەقامگیری بێت.

 

ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو