ماوەی هەفتەیەکە ئەم گەنجە لە کەرکوک بێ سەروشوێنە و شەوی رابردوو تەرمەکەی لە بیرێکدا دۆزرایەوە

 

پۆلیسی کەرکوک ئاشکرایکردووە " شەوی رابردوو تەرمی ئەو گەنجەیان لە نێو بیرێکدا لە گەڕەکی رەحیمئاوا دۆزیوەتەوە، بەپێی لێکۆڵینەوەسەرەتاییەکان ئەو کەسە لەلایەن دوو هاوڕێی خۆیەوە کوژراوە.

 

لەسەر دۆسییەکە  دوو هاوڕێکەی دەستگیرکراون و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و پۆلیس هۆکارەکەی ئاشکرا نەکردووە.