مەسعود بارزانی

 

ڕێککەوتننامەی یازدەی ئادار کە بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە و جەماوەر و سەرجەم چینوتوێژ و پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانیکوردستان بوو،

 

دەقی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی:

 

پەیامی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی پەنجا و سێیەمین ساڵیادی ڕێککەوتننامەی یازدەی ئادار

 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

 

ڕێککەوتننامەی یازدەی ئادار یەکێکە لە دەستکەوتە بەهادارەکانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان. گرنگیی ئەو ڕووداوە مێژوویەلەوەدایە کە لە ئەنجامی خەبات و شۆڕشی گەلی کوردستان و پارتی بە ڕابەرایەتیی بارزانی، ڕژێمی ئەو کاتی عێراق ناچار کرا کە لە یازدەیئاداری 1970ـدا بۆ یەکەم جار و بە شێوەیەکی فەرمی دان بە بەشێک لە مافەکانی گەلەکەماندا بنێت. ئەو مافانەی کە هەر لە سەرەتایدروستبوونی دەوڵەتی عێراق نکۆڵی لێدەکرا و زەوتکرابوو.

 

ڕێککەوتننامەی یازدەی ئادار کە بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە و جەماوەر و سەرجەم چینوتوێژ و پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانیکوردستان بوو، پێناسە و بوونی گەلی کوردستانی لەناو دەوڵەتی عێراق بردە قۆناغێکی بەرزتر و بڕوابەخۆبوونی لە ناخی تاکی کوردستانیبەهێزتر کرد. ئەگەرچی ڕژێمی عێراق پشتی کردە مافەکانی خەڵکی کوردستان و ڕێککەوتننامەی یازدەی ئاداری پێشێل کرد بەڵام ئەودەستکەوتە دەروازەیەک بوو بۆ قۆناغ و هەنگاوی گەورەتری خەباتی گەلەکەمان و بەدیهێنانی دەستکەوت و سەرکەوتنی زیاتر.

 

لە پەنجا و سێیەمین ساڵیادی ڕێککەوتننامەی یازدەی ئازاردا وێڕای ئەوەی جەخت لە پەیامی ئاشتیخوازانە و پێکەوەژیانی گەلی کوردستاندەکەینەوە، ئەوەش بە بیر هەموو لایەک دەهێنینەوە کە گەلی کوردستان لەژێر هیچ بارودۆخ و گوشارێکدا پاشەکشە لە ماف و ئازادی ودەستکەوتەکانی ناکات.

 

مسعود بارزانی

11ی ئاداری 2023