نرخی مریشک لە بازاڕەکاندا بەرزبوەوە

 

بەهۆی نزیکبوونەوە لە جەژنی نەورۆز نرخی یەک کیلۆ مریشک لە شاری هەولێر گەیشتووەتە 4500 دینار، بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانییسلێمانیش دەڵێت، ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی مریشک لە بازاڕەکاندا بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە و یەک کیلۆ مریشک گەیشتە 4 هەزاردینار.

 

سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی لە لێدوانێکدا  رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە جارێکی دیکە نرخی مریشک لەبازاڕەکاندا بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەک کیلۆ مریشک گەیشتووەتە 4 هەزار دینار و هۆکارەکەشی کەمبوونەوەی بەرهەمە لە بازاڕەکاندا.

 

راشیگەیاند، خاوەنی کێڵگە پەلەوەرییەکان لە ئێستادا ئامادەکارییەکان کردووە بۆ ئەوەی بەرهەمی مریشک دابینبکەن و نرخەکەی دابەزینبەخۆوە ببینێت.