بازرگانێک لە فرۆکەخانەی هەولێر بە ٨٠ ٠  دەفتەر دۆلارەوە دەستگیرکرا

 

بەپێی زانیاریەکان لە هەولێر بازرگانی دیاری کوردستان و شاری سلێمانی هیوا ڕەئوف، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەستگیرکراوە.

 

بەپێی زانیارییەکان هیوا ڕەئوف، بڕی هەشت ملیۆن و نیو دۆلاری پێبووە و دەستیش بەسەر ئەو بڕە پارەیەدا گیراوە.

 

هاوکات ئاماژەیان بەوەشکردووە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ کوڕ و ژمارەیەک بەرپرسی کۆمپانیاکەی هیوا ڕەئوف دەرچووە.

 

هیوا رەئوف یەکێکە لەو بازرگانانەی کە سایلۆی سلێمانی تەقاندەوە و زەویەکەی پێدرا بۆ ئەوەی بیکات بە پرۆژەیەکی بازرگانی لە سلێمانی