بارەگای بارزانی

 

پەیام و ئامانجەکانی ڕاپەڕین بەرز و گرانبەها و نیشتیمانی و نەتەوەیین و، نابێ بە حزبی و بچووک بکرێنەوە و لە مانا و جەوهەر بەتاڵ بکرێن

 

ڕاگەیێندراوێک لە بارەگای بارزانییەوە

 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

 

جێگەی داخێکی زۆرە لەیادی ڕاپەڕیندا حزب و لایەنە سیاسیەکان و لایەنگرانیان هەوڵی ئەوە دەدەن کە ئەو یادە بە حزبی بکەن و هەریەکەوبە جۆرێک لە جۆرەکان خۆی بە خاوەن و ئەنجامدەری ڕاپەڕین لە قەڵەم بدات.

 

ڕاپەڕین دەرئەنجامی یەکڕیزی و تێکۆشانی هەمەلایەنەی جەماوەر و لایەنەکانی ناو بەرەی کوردستانی و پێشمەرگە و ڕێکخستنە نهێنییەکانو سەرجەم چینوتوێژە جیاجیاکانی کوردستان و، درێژکراوەی خەباتێکی دوورودرێژ و بەردەوامی گەلی کوردستان بوو.

 

پەیام و ئامانجەکانی ڕاپەڕین بەرز و گرانبەها و نیشتیمانی و نەتەوەیین و، نابێ بە حزبی و بچووک بکرێنەوە و لە مانا و جەوهەر بەتاڵبکرێن. ڕاپەڕین بە ڕەنج و ماندووبوون و هەوڵی هەموو لایەک سەرکەوت، بۆیە خاوەن و ئەنجامدەری ڕاستەقینەی ئەو ڕووداوە مەزنە،کوردستانە بە هەموو حزب و لایەن و کەسایەتی و هاووڵاتیانیەوە.

 

بارەگای بارزانی

6ی ئاداری 2023