پۆلیسی‌ سلێمانی‌، مه‌‌‌فره‌‌‌زه‌‌‌کانی‌ به‌‌‌شی‌ پۆلسی‌ قه‌‌‌ره‌‌‌داغ 21 تۆمه‌‌‌تباریان ده‌‌‌ستگیرکرد

 

پۆلیسی‌‌ سلێمانی‌، لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای‌ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ له ‌قه‌‌‌زای‌ قه‌‌‌ره‌‌‌داغ شه‌‌‌ڕ له‌‌‌نێوان دوو بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌دا دروستبوو، که‌‌‌ بووه‌‌‌ هۆی‌برینداربوونی‌ ژماره‌‌‌یه‌‌‌ک هاووڵاتی‌، دەستبەجێ مه‌‌‌فره‌‌‌زه‌‌‌کانی‌ به‌‌‌شی‌ پۆلیسی‌ قه‌‌‌ره‌‌‌داغ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و توانیان شەڕەکە کۆنترۆڵبکەن.

ئەوەشى خستەڕو، کە دواتر مه‌‌‌فره‌‌‌زه‌‌‌کانی‌ به‌‌‌شی‌ پۆلیسی‌ قه‌‌‌ره‌‌‌داغ لیکۆڵینه‌‌‌وه‌‌‌ و به‌‌‌دواداچونه‌‌‌کانیان دەستپێکرد بۆ دۆزینه‌‌‌وه ‌و ده‌‌‌ستگیرکردنی‌ئه‌‌‌و تۆمه‌‌‌تبارانه‌‌‌ی‌ که ‌بووبوونه‌‌‌ هۆی‌ دروستبوونی‌ شه‌‌‌ڕ و ئاڵۆزی‌ نێوان ئەو دوو بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌یە.

ئاماژەى بەوەشکرد، سه‌‌‌ره‌‌‌نجام توانرا له‌‌‌لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌کانی‌ پۆلیسی‌ قه‌‌‌ره‌‌‌داغه‌‌‌وه‌‌‌ 21 تۆمه‌‌‌تبار لە هەردوولا له‌‌‌سه‌‌‌ر رووداوه‌‌‌که‌‌‌ ده‌‌‌ستگیر بکه‌‌‌ن و دەستیشبگیرێت بەسەر سێ ئۆتومبێلدا کە بە تۆمەتباران بووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە له‌‌‌کاتی‌ شه‌‌‌ڕو ئاڵۆزیه‌‌‌کەدا ژماره‌‌‌یه‌‌‌ک هاووڵاتی‌ برینداربوون و به ‌مه‌‌‌به‌‌‌ستی چاره‌‌‌سه‌‌‌رکردنیان ره‌‌‌وانه‌‌‌ی‌نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌کانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ کران.
به‌‌‌ڕێوه‌‌‌به‌‌‌رایه‌‌‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئەوەی خستەڕوو، کە ‌ئێستا سه‌‌‌رجه‌‌‌م تۆمه‌‌‌تباران به ‌بڕیاری‌ دادوه‌‌‌ر و به‌‌‌پێی مادده‌‌‌ی‌ 405-31 راگیراون و لێکۆڵینه‌‌‌وه‌‌‌ گه‌‌‌ڵیاندا به‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌.