یەکێتی و پارتی کۆبوونەوەکەیان دواخرا

 

کۆبوونەوەی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی و بەشی هەڵبژاردنی پارتی دوادەخرێت و پێدەچێت رۆژی دووشەممەی داهاتوو کۆببنەوە.

 

بڕیاربوو ئەمڕۆ دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی و بەشی هەڵبژاردنی پارتی لەسەر پرسی کورسی کۆتاکان و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنیهەڵبژاردن و ڕاپرسی کۆببنەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە دواخرا

 

بەپێی زانیارییەکان، کۆبووبونەوەکە دواخرا بۆ دووشەممەی ئەم هەفتەیە

 

رۆژی ٢٨ی مانگی رابردوو دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی و بەشی هەڵبژاردنی پارتی لە هەولێر کۆبوونەوە و رێکەوتن هەڵبژاردنی خولیشەشەمی پەرلەمان بە چوار بازنە بێت و نیوەی بە لیستی کراوە و نیوەی بە لیستی داخراو بێت، ژمارەی کورسی بازنەکانیش لەسەر بنەمایئاماری وەزارەتی بازرگانی عێراق بێت و هەماهەنگی لەگەڵ کۆمیسیۆنی عێراقیش بکرێت، بۆ سودوەرگرتن لە لیستی دەنگدەرانی عێراق