سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد

 

 

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان گەیشتە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دوای سەردانەکەی بۆ بەغدا، لە هەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکیهەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە. هەروەها بڕیارە چاوی بە قوباد تاڵەبانی، جێگریسەرۆکوەزیران و د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانیش بکەوێت.

گۆتێرێز بەرەبەیانیی چوارشەممە گەیشتە بەغدا و لەلایەن د. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراقەوە پێشوازی لێکرا و "ستایشیهەوڵەکانی حکومەتی عێراق"ـی کرد بۆ کارەکانیان لەبارەی پەنابەران و ئاوارەکان و وتی، سەردانی ئاوارەکان لە عێراق و هەرێمیکوردستان دەکات.

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاشیگەیاند، "هیوادارم عێراق ئایندەیەکی گەشی هەبێت