سەبارەت بە  راگرتنی سیستەمی پاسپۆرت روونکردنەوە دەدرێت

 

به‌‌‌ڕێوه‌‌‌به‌‌‌ری گشتی ره‌‌‌گه‌‌‌زنامه‌‌‌ی هه‌‌‌رێمی کوردستان رایگەیاند، سبه‌‌‌ی پێنجشه‌‌‌ممه‌‌‌ راییکردنی مامه‌‌‌ڵه‌‌‌ی نوێکردنه‌‌‌وه‌‌‌ و ده‌‌‌رکردنی پاسپۆرتیهاووڵاتییان له‌‌‌ هه‌‌‌رێمی کوردستان به‌‌‌رده‌‌‌وامده‌‌‌بێت.

 

ئەمڕۆ چوارشه‌‌‌ممه‌‌‌ لیوا هێرش ئه‌‌‌حمه‌‌‌د، بەڕێوبەری گشتی رەگەزنامەی هەرێمی کوردستان راگه‌‌‌یاند، سبه‌‌‌ی پێنجشه‌‌‌ممه‌‌‌ کاروباره‌‌‌کانیراییکردنی مامه‌‌‌ڵه‌‌‌ی نوێکردنه‌‌‌وه‌‌‌ و ده‌‌‌رکردنی پاسپۆرتی هاووڵاتییان له‌‌‌ به‌‌‌ڕێوه‌‌‌به‌‌‌رایه‌‌‌تییه‌‌‌کانی پاسپۆرت له‌‌‌ هه‌‌‌رێمی کوردستان به‌‌‌شێوه‌‌‌یه‌‌‌کیئاسایی به‌‌‌رده‌‌‌وامده‌‌‌بێت.

سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ هه‌‌‌واڵی راگرتنی سیستمی پاسپۆرت، لیوا هێرش ئه‌‌‌حمه‌‌‌د ئاماژه‌‌‌ی به‌‌‌وه‌‌‌کرد، به‌‌‌مه‌‌‌به‌‌‌ستی گۆڕینی پاسپۆرتی ئێستای عێراقی بۆپاسپۆرتی ئه‌‌‌لیکترۆنی و نوێکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی سیسته‌‌‌مه‌‌‌که‌‌‌، به‌‌‌غدا بۆ ماوه‌‌‌یه‌‌‌ک به‌‌‌شێوه‌‌‌ی ئه‌‌‌زموونی سیسته‌‌‌مه‌‌‌که‌‌‌ تاقیده‌‌‌کاته‌‌‌وه‌‌‌، به‌‌‌ڵام ئه‌‌‌مه‌‌‌ نابێته‌‌‌ هۆیراگرتنی کاروباره‌‌‌کانی چاپکردنی پاسپۆرت به‌‌‌شێوازی چاپی کۆن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر به‌‌‌ڕێوه‌‌‌به‌‌‌رایه‌‌‌ی کاروباری پاسپۆرت له‌‌‌ وه‌‌‌زاره‌‌‌تی عێراق له‌‌‌ ئاگادارییه‌‌‌کدا، راگرتنی سیستمی ده‌‌‌رکردنی پاسپۆرتیته‌‌‌نیا بۆ رۆژی پێنجشه‌‌‌ممه‌‌‌ (2ـی ئاداری 2023) راگه‌‌‌یاند.