سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا: لە پەیوەندیداین لەگەڵ دەسەڵاتداران و هاوپەیمانەکانی پۆڵەندا بۆ بەدواداچوون بۆ دۆخەکە

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ئۆرسولا ڤۆن دێر لایین، بە هۆی هەواڵی تەقینەوەکە لە پۆڵەندا، خەمی خۆی دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کەلە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکات.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا ڕایگەیاند کە لە پەیوەندیدایە لەگەڵ دەسەڵاتداران و هاوبەش و هاوپەیمانەکانی پۆڵەندا بۆ بەدواداچوون بۆدۆخەکە.

وە سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا بەردەوام بوو: سەرەخۆشی قووڵ و بەهێزترین پەیامی پشتیوانی و هاودەنگی ئاراستەی پۆڵەندا ودۆستانی ئۆکراینیمان دەکەم.