لە سەر ڕێگای کەلار خانەقین

لە ڕووداوێکی هاتووچۆ دا پێنج برینداری لێدەکەوێتەوە

 

هاتووچۆی گەرمیان:

لە سەر ڕێگای کەلار خانەقین نزیک ساڵەح ئاغا بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە پێنج کەس برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران

 

بەیانی ئەمڕۆ (دووشەمە) بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری جێب لاریدۆ و تۆیۆتا هایلۆکس لە سەر ڕێگای کەلار خانەقین نزیک ساڵەحئاغا پێنج کەس برینداربوون

 

ڕووداوەکە بەشێوەیەک بووە ئۆتۆمبێلی جۆری جێب بەئاراستەی قەزای خانەقین ڕۆشتوە و ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا هایلۆکس بەئاراستەیکەلار هاتوە لەنزیک ساڵەح ئاغا پێکیانداداوە، چوار لەبریندارەکان لەئۆتۆمبێلی جۆری جێب دابوون دوو پیاو دوو ئافرەت کە خوشک و برانو دانیشتوی سلێمانین

 

ئۆتۆمبێلی جۆری توێتا هایلۆکس  تەنها شۆفێرەکەیتێدابوەو بریندارە، دانیشتوی قەزای کەلارە و لەدایک بوی (2000)ە.

 

بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ڕووداوەکە بەهۆی تێپەڕاندنی هەڵەوە ڕویداوە، لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.