پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی باندێکی شەش کەسیی لە سنووری ناحیەی کەورگۆسک راگەیاند

 

تۆمەتبارەکان شەوانە لەسەر زێی گەورە، ماددەی هۆشبەریان بەکاردەهێنا و دواتر دزییان لە خەڵک دەکرد

لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەست بەسەر کۆمەڵێک کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و دەمانچەیەک و ئۆتۆمبێلێکداگیرا

تۆمەتبارەکان دانیان نا بە تاوانی دزیکردن لە چوار ماڵ و سێ مارکێتدا