پارێزگاری سلێمانی پەیامێکی هۆشداریی بۆ لایەنە سیاسییەکان بڵاودەکاتەوە

 

 

دەقی پەیامەکەی پارێزگاری سلێمانی

 

پەیامێک بۆ یەکخستنی ئیرادەی نیشتمانیی

 

بۆ هەموو کوردو کوردستاننشینان، لە هەر کوێیەکی دنیا هەن..

 

هۆکاری سەرەکیی بێسەریی و بێئیرادەیی و بێدەوڵەتیی و تەواوی نەهامەتیی و کەوتن و شکست و پاشەکشەو لەتبونمانØ› ناکۆکییەناڕەواکانمانن، قبوڵکردنی هەموو ئەوای ترە بە دوژمنەکانیشمانەوەØ› جگە لە خۆمان، لە دوای تۆفانەوە بۆ لە دەستدانی نێوان دەریای قەزوینو دەریای ڕەش، بۆ مادو بۆ چاڵدێران و بۆ ناوبەرداشی ململانێ ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و شەڕی میرەکان و شەڕی براکان و بۆ ئەمڕۆ،بۆ شەڕی نێوان هەست و نەستمان، چ لە سەر ئاستی خود، چ لەسەر ئاستی تاک، چ لەسەر ئاستی کۆمەڵگاو دامەزراوە کۆمەڵایەتیی وسیاسیی و حیزبیی حکومیی و ئابوریی و ئارامیی و زانیاریی و دادوەریی و دبلۆماسییەکانØ› پەرت و کەرت و کەم و کورت و کووڕ بوین وØ›چاومان یەکتر نابینێت.

 

مێژومان ئەزموننەکردووەو هەزار گلان نەیکردوین بەسوار، نە سودمان لە شکستەکانمان بینیوە، نە توانیومانە سەرکەوتنەکانبپارێزین.بەردەوام هەندێکمان دەبینە کلکی تەورو ئەوی ترمان دەبڕینەوە، شایی لایەکمان شینی ئەویترمان و کۆستی لایەکمان شادییئەویترمانە، خۆمان بێئەرزش و دوژمنانمان سەردار کردووە.

 

((ئەوانەی لە مێژووی ڕابردووی خۆیان بێئاگا دەمێننەوە، مەحکومن بەوەیØ› کە دووپاتی بکەنەوە))Ø› ئێستا ئیتر، کاتی ئەوە درەنگبووە کەدەبێت بەئاگابێینەوە، دەسەڵات و داهات و فەخفەخەو فەنتازیاو لەزەت و شیرینیی و چەوریی دەسەڵاتدارێتییØ› لەمەزیاتر فریومان نەدەن.

مانەوەو چارەنوسی کوردو کوردستان بە تەمەن و مانەوەو ژیانی کەسمانەوە نەبەستراوەتەوە، بەڵام بەیەکەوە دەتوانین ئەمڕۆو ئایندەیەکیباشترو سەروەریی زیاتر بۆ خەڵک و خاک و نیشتمانەکەمان و خۆمانØ› زامنبکەین، تاوان و کارەسات و هەڵەو چەوت و چەوێڵییەکانیپێشوومانØ› ڕاستبکەینەوە، باری لاری سەرشانمان ڕێکبکەینەوە.

 

بە ناکۆکیشمان تەنها قەدەری ژیانێکی شایستەترØ› دوردەخەینەوە.

 

بۆیەØ› ئەمڕۆ، بەر لە سبەی داوا لە هەموو تاک و دەستەو لایەنێکی ئەم کوردو کوردستانە، لە ناوەوەو دەرەوەی کوردستان، دەکەم: بەر لەنەورۆزی ئەمساڵ، بەگیانێکی لەخۆبوردووانەوە، بڕیاری قبوڵکردنی یەکتر بدەن، گرنگ نییە چی لە یەکتر قبوڵدەکەن، یاخود نایکەن، گرنگئەوەیە یەکتر قبوڵبکەن، یەکتر ئاشتبکەنەوەو ئیرادەی نیشتمانیمان بەهێزبکەنەوە، لە کەلەڕەقیی و سەرکەشیی و سەرەڕۆیی و پەرتەوازەیی وجەمسەرگیرییØ› دور بکەونەوە.

 

خۆتان دەستی ئاشتەوایی بۆ یەکتر درێژبکەن، بۆ ئاشتیی پرس بە کەس مەکەن، تێبگەن لەوەی کەستان ناتوانن ئەویترتان خاپور بکەن.

 

ئیرادە و شکۆو مێژوو ڕەسەنایەتیی و قوربانیی و دەسکەوتەکانی کوردو کوردستانیانØ› لەمە وردوخاشتر مەکەن.

 

ئازابن، بەرپرسیارو جوامێر و دەستپێشخەرو لێبوردەو بوێربنØ›

 

پێش ئاگری نەورۆز، ئاگر لە ناکۆکییەکانتان بەردەن.

 

ئەگەرناØ›

 

ناکۆکییە ناڕەواکانتانØ› ئاگر لە هەموو ڕەوایەتییەک بەردەدات.