بەرهەم ساڵح و سودانی کۆبوونەوە

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

 

د. بەرهەم ساڵح لە بەغدا پێشوازیکرد لە سەرۆک وەزیرانی عێراق

 

د. بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ پێنجشەممە 23-2-2023 لە بەغدا پێشوازیکرد لە محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەبارەتبە هەلومەرجی سیاسی و دۆخی گشتی وڵات گفتوگۆیانکرد.

 

لە دیدارەکەدا بەگرنگییەوە باس لە هەنگاوەکانی حکومەتی عێراق کرا بە ئاڕاستەی جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری حکومەت و پێشکەشکردنیخزمەتگوزارییەکان و خزمەتکردنی خەڵک بێ جیاوازی لەسەرتاسەری عێراق.

 

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا هەردوولا جەختیانکردەوە لەگرنگی هێنانەکایەوەی زەمینەیەکی لەبار و دۆزینەوەی چارەسەری پێویست وبنەڕەتی بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ لەسەر بنەمای دەستووری وپاراستنی پەرژەوەندی هاووڵاتیان.