ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە (22ـی شوباتی 2023)،
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و چەندبابەتێک تاووتوێ دەکەن.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت دەبێت بەخستنەڕووی دەرئەنجامی سەردان و کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانیهەرێمی کوردستان بۆ هەردوو وڵاتی میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەبی (ئیمارات) و فەرەنسا.
سەبارەت بە سەردانەکەی شاندی حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا، فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەوەی خستووەتەڕوو، کە دەرئەنجامیکۆبوونەوەکانی شاندی دانوستانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی دانوستانی حکومەتی فیدراڵی، لەبارەی بە پرۆژەیاساینەوت و گازی فیدراڵی لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا دەخرێتەڕوو.
ئاماژە بەوەشدرا، کە لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا رەشنووسی پڕۆژەیاسای رێگەوبانە گشتییەکانی هەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو.