لە سەر ڕێگای کەلار خانەقین نزیک ساڵەح ئاغا بەهۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێلەوە دوو کەس برینداربوون
ئەمڕۆ (سێ شەمە) بەهۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێلی جۆری مازدا ڕەنگی ڕەساسی + تۆیۆتا کۆرۆلا + مازدا ڕەنگی شین، لەنزیک ساڵەحدووکەس برینداربوون.
ئۆتۆمبێلی جۆری مازدا شین بەئاراستەی کەلار هاتوە و ئۆتۆمبێلی جۆری کۆرۆلا و مازدا ڕەساسی بەئاراستەی قەزای خانەقین ڕۆشتوونو پێکیانداداوە
لە ئەنجامی ڕووداوەکە دوو کەس برینداربوون کە هەردوو کیان شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری مازدا ڕەنگی شین و تۆیۆتا کۆرۆلاکەبوون.
بریندارەکان گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردوە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە.
ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان