مەسرور بارزانی لە دەروازەی شاری هەولێر پێشوازی لە تیمی فریاگوزاریی هەرێمی کوردستان دەکات، کە لە سەرەتای کارەساتیبوومەلەرزەکەوە بەمەبەستی فریاگوزاری و بەهاناوەچوون و گەیاندنی کۆمەک و هاوکاری چوونە تورکیا و سووریا.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، کاتژمێر 3:30ی دوای نیوەڕۆ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دەروازەی شاری هەولێر ( رێگای دهۆک-هەولێر)، بە خێرهاتنەوە و پێشوازی لە تیمی فریاگوزاریی هەرێمی کوردستان دەکات، کە لە سەرەتای کارەساتیبوومەلەرزەکەوە بەمەبەستی فریاگوزاری و بەهاناوەچوون و گەیاندنی کۆمەک و هاوکاری چوونە تورکیا و سووریا و ئەمڕۆ دوای تەواو بوونیئەرکەکەیان، دەگەنەوە هەولێر.