مەڕاسیمی بەخاسپاردنی مامۆستا حەمید ئەفەندی لە قەزای سیدەکان بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ شەممە، بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک مەسعود بارزانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسانیحکومی و حزبی، ئەمنی و سەربازییەکان و جەماوەرێکی زۆر، لە قەزای سیدەکان مەڕاسیمی بەخاکسپاردنی کەسایەتی شۆ٠رشگێر ونیشتیمانپەروەر حەمید ئەفەندی لە گۆڕستانی سیدەکان بەڕێوەچوو.
دوای پێشوازیکردن لە تەرمی خوالێخۆشبوو لە لایەن بەرپرسانی حکومی و حزبی لە دەروازەی سۆران، بەرەو سیدەکان بەڕێکرا و لەمەڕاسیمێکدا، لە لایەن بەڕێزان: سیداد بارزانی و فازن میرانی بە نوێنەرایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی، نەوزارد هادی و شەجیع بارزانیو هیجرا بارزانی بە نوێنەرایەتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هەڵگورد شێخ نەجیب و ئێحسان چەلەبی بە نوێنەرایەتی سەرۆکی حکوومەتیهەرێمی کوردستان و خانەوادەی خوالێخۆشبوو تاجەگوڵینەیان لەسەر تەرمی مامۆستا(حەمید ئەفەندی) دانرا.
راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
18ی شوباتی 2023