مەسرور بارزانی لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیمارات کۆبووەوە
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانی حکومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دوبەی، لەگەڵ شێخ سەیف بن زاید ئال نەهیان جێگری سەرۆک وەزیرانو وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە .
لە کۆبوونەوەکەدا برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات و پتەوکردنی دەرفەتەکانی هاریکاری و کارکردنی هاوبەش لەهەموو بوارەکاندا تاوتوێ کرا.