.. بانکی ناوەندیی لە بارەی نرخی دۆلارەوە ڕوونکردنەوە دەدات

 

د. عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق بە میدیای پارتی ڕاگەیاند و باسی لە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار، حەواڵەکردن و چەندبابەتێکی دیکە کرد و وتی، "زیادکردنی بەهای دۆلار هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی هەڵاوسان بوو."

 

 

ئاماژەی بەوەشکرد"بانکی ناوەندی دۆلار بە نرخی فەرمی بۆ هەموو بانک و بازرگانێک دابین دەکات کە نابێت لە بازاڕدا لە 1320 دینار بۆهەر دۆلارێک تێپەڕێت."

 

وتیشی "ژماره‌‌‌یه‌‌‌ک رێنمایی دیکه‌‌‌ بۆ بانک و کۆمپانیا بازرگانییه‌‌‌کان ده‌‌‌رده‌‌‌که‌‌‌ین و هەنگاوەکانیشمان، بۆ دابه‌‌‌زاندنی نرخی دۆلار جددی وکاریگه‌‌‌رن."

 

لەبارەی کۆبونەوەیان لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی وتی، گفتوگۆکان زۆر بەرهەمدار بووه‌‌‌ و دڵنیاییشی دا که‌‌‌ دیناری عێراقی بەهێزە وپشت ئەستوورە بەو یەدەگە گەورەیەی کە هەیەتی.