لقێکی بانکی گۆڕینەوەی دراو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەکرێتەوە

 

 دۆلار بە نرخی جێگیر بە گەشتیاران دەفرۆشرێت

 

‏‎فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاوکردەوە ، بەمەبەستی جێبەجێکردنی بڕیاری بانکی مەرکەزی عێراقی بۆ گۆڕینەوەیدیناری عێراقی بۆ دۆلاری ئەمریکی بە نرخی ڕەسمی بۆ گەشتیاران لقێکی بانکی ئەقلیمی بازرگانی (RT Bank) گۆڕینەوەی دراو لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەکرێتەوە .

 

دەقی راگەیەنراوی ‏‎فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی:

‏‎لقی بانکی گۆڕینەوەی دراو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەکرێتەوە

‏‎بەمەبەستی جێبەجێکردنی بڕیاری بانکی مەرکەزی عێراقی بۆ گۆڕینەوەی دیناری عێراقی بۆ دۆلاری ئەمریکی بە نرخی ڕەسمی بۆگەشتیاران

‏‎پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠ ٢٣/٢/١٤ بەڕێز هندرێن هیوا مفتی بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانە پێشوازی کرد لە خاتوو خۆشی حەمە ئاغابەڕێوەبەری لقی سلێمانی بانکی ئەقلیمی بازرگانی (RT Bank)و  کاروان شێخ جلال جێگری بانکی ناوبراو

 

‏‎لەسەردانێکی مەیدانی دا بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانە و شاندی میوان سەردانی بەشی ترانزێتی تێرمیناڵی فڕۆکەخانەیان کرد و شوێنیکردنەوەی لقی بانکی ناوبراویان دیاریکرد کە لە زووترین کاتدا بۆ خزمەتی گەشتیاران دەکرێتەوە.