مەسرور بارزانی گەیشتە ئیمارات و بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازی لێکرا

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 2/12 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومى بەرەو دەوڵەتیئیمارات بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان کە لە شاری دوبەی لە ڕۆژانی 13-15 فێبریوەری (شوبات)  بەڕێوەدەچێت.

سەرۆکی حکومەت لە پەراوێزی لوتکەکەدا، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسان و دەسەڵاتداران و بیرمەندان و خاوەنکارانیعەڕەبی و هەرێمی و جیهانی دەبێت .

لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان، ساڵانە لە دوبەی ئەنجام دەدرێت و ئەمساڵ زیاتر لە 20 سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و 250 وەزیر وهەزاران بەرپرسی حکومی تێیدا بەشدار دەبن.