ڕوونکردنەوەیەک لە فڕۆکە خانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی گڕگرتنی فڕۆکەیەک کە لە
ئیماراتەوە بەرەو فڕۆکەخانەی هەولێر بەڕێکەوتبوو، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر روونکردنەوەی دا
ئەحمەد وشیار: بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایگەیاند، فڕۆکەیەکی هێڵی ئەل-عەرەبییە ویستوویەتی لە شاریقەوە بەرەوهەولێر بەڕێبکەوێت، دوای فڕینی بەهۆی هەڵەی تەکنیکییەوە گەڕاوەتەوە شارقییە.
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر گوتیشی: دوای چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییکە، فڕۆکەکە بەرەو هەولێر بەڕێکەوتووە.
ئاماژەی بەوەشدا، فڕۆکەکە بەهۆی کێشە تەکنیکیەکەوە سێ کاتژمێر گەشتەکەی دواکەوتووە.