دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل ئاشکرای کردووە، بەهۆی بومەلەرزەکەی تورکیاوە نزیکەی 80%ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەو دەروازەوەکەمیکردووە.

 

دەروازەکە ئەمڕۆ شەممە لە راگەیەندراوێکدا

بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی بومەلەرزەکەی رۆژی 6ی مانگی تورکیاوە ژمارەیەکی زۆر کارگە لەو وڵاتە وەستاون و رێگەوبانەکان تێکچوون،هەروەها بەهای دینار لە ماوەی رابردودا ناجێگیرە.

رونیشکراوەتەوە، بەهۆی ئەو هۆکارانەوە 70% بۆ 80%ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل کەمبووەتەوە.

بومەلەرزەکەی تورکیا زەرەر و زیانێکی زۆری بە رێگەوبان و کارگەکانی تورکیا گەیاندووە، بەهۆی ئەوەشەوە ئاڵوگۆڕی بازرگانی بە تەواوەتیکەمبووەتەوە و هەمووان سەرقاڵی بەهاناوەچوونی قوربانیانی بومەلەرزەکەن.