گوندی‌ ته‌‌‌لول له‌‌‌ باکووری‌ خۆرئاوای‌ سوریا ژێر ئاو که‌‌‌وت و زۆرینه‌‌‌ی‌ دانیشتوانه‌‌‌که‌‌‌ی‌ گونده‌‌‌یان به‌‌‌جێهێشت.

 

ئاژانسی‌ فرانس 24 بڵاویکرده‌‌‌وه‌‌‌‌ شه‌‌‌وی‌ رابردوو به‌‌‌هۆی‌ بوومه‌‌‌له‌‌‌رزه‌‌‌که‌‌‌ی‌ تورکیاوه‌‌‌، به‌‌‌نداوێک هه‌‌‌ره‌‌‌سی‌ هێنا و به‌‌‌هۆیه‌‌‌وه‌‌‌ گوندی‌ ته‌‌‌لول له‌‌‌باکووری‌ خۆرئاوای‌ سوریا ژێر ئاو که‌‌‌وت و زۆرینه‌‌‌ی‌ دانیشتوانه‌‌‌که‌‌‌ی‌ گونده‌‌‌یان به‌‌‌جێهێشت.

 

ڕاشیگەیاندووەØ› ئاو شه‌‌‌قام و رێگاکانی‌ ناو گونده‌‌‌که‌‌‌ی‌ داپۆشییه‌‌‌وه‌‌‌ و ده‌‌‌یان خێزانیش ئاواره‌‌‌ بوون و روویان له‌‌‌ ناوچه‌‌‌کانی‌ ده‌‌‌وروبه‌‌‌ر کردووه‌‌‌.

 

ئاماژە بەوەشدراوە، له‌‌‌ گونده‌‌‌که‌‌‌دا که‌‌‌ له‌‌‌ باکووری‌ شاری‌ ئیدلبه‌‌‌ له‌‌‌ نزیک سنووری‌ تورکیا، کێڵگه‌‌‌کانی‌ گه‌‌‌نم و باخه‌‌‌کانی‌ میوه‌‌‌ ژێرئاو که‌‌‌وتن.

 

یه‌‌‌کێکه‌‌‌ له‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ی‌ له‌‌‌ گونده‌‌‌که‌‌‌دا ماوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌، بۆ فرانس 24 ڕایگەیاندووە‌: "بارودۆخمان زۆر خراپه‌‌‌ و ئاو له‌‌‌ هه‌‌‌موو شوێنێکی‌چوارده‌‌‌ورماندایه‌‌‌".