کەشناسی، کاریگەری شەپۆلی بەفر و بارانبارین لەسەر هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.

 

بەشی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت لەگەڵ نمە باران لە زۆربەیناوچەکانی هەرێم  و هەندێک جار ئاستى بارانبارین دەگۆڕێت بۆ بارانى مامناوەند، هەروها بەفربارین لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان،ئەگەرى بەفربارین لە سەنتەرى شارى سلێمانى و دهۆک بەشێوەى تێکەڵەى بەفرو باران دەبێت لە کاتەکانی شەودا.

 

کەشناسی پێشبینی دەکات، سبەی پێنجشەممە ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ نمە باران لە هەندێک ناوچەىجیا جیا و بارینى بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەبێت.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی

 

سیلیزی:هەولێر:  9 پلەى سیلیزى:

سلێمانی: 6 پلەى سیلیزى

دهۆک :  6 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 11 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 5 پلەى سیلیزى

زاخۆ:   5 پلەى سیلیزى

سۆران:  4 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  12 پلەى سیلیزى