بەریتانیا : بەهۆی تەمو مژێکی زۆرەوە دەیان گەشتی لەندەنی پایتەخت هەڵوەشاندەوە.
بەریتانیا : بەهۆی تەمو مژێکی زۆرەوە دەیان گەشتی لەندەنی پایتەخت هەڵوەشاندەوە.
پلەکانی گەرما لە پایتەختی بەریتانیا لە خوار ٤ مینۆس دابەزیوە و ئەو تەم و مژەی ئەمڕۆ سێشەممە فڕۆکەخانەی شاری لەندەنی گرتەوە،بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی گەورەی گەشتەکان یان گۆڕینی ڕێگاکە.
بەپێی ڕاپۆرتی "اندبندت عرب٠Šة"، پلەکانی گەرما لە پایتەختی بەریتانیا لە شەودا بۆ خوار 4 پلە لە ژێر سفر دابەزین، بەجۆرێک کە خەڵکیلەندەن بەیانی سێشەممە بە تەمێکی زۆرەوە لە خەو هەڵسان و لە ئەنجامدا هێڵی ئاسمانی بەریتانی گەشتە هاتووەکانی بۆ فڕۆکەخانەیدۆکلاندزیش هەڵوەشاندەوە وەک ئەوانەی لە ئەمستردام و بەرلینەوە دێن دبلن و دوسێلدۆرف و ڕۆتەردام.
هەروەها هێڵی ئاسمانی KLM Royal Dutch Airlines دوو گەشتی یەکەمی خۆی لە بەیانی ئەمستردامەوە هەڵوەشاندەوە، هاوکاتکۆمپانیای لوفتانزا یەکێک لە گەشتەکانی لە فرانکفۆرتەوە ڕاگرت.
لای خۆیەوە کۆمپانیای فڕۆکەوانی "هێلڤێتیک"ی سویسری یەکەم گەشتی بەیانیان لە زیوریخەوە هەڵوەشاندەوە.
کۆمپانیای لوکسێر گەشتێکی لە لۆکسمبۆرگەوە بۆ ماوەیەک بەسەر دەریای باکووردا ئەنجامدا، چونکە فڕۆکەوانەکان هیوایان دەخواستتەمەکە بڕەوێتەوە، بەڵام دواتر گەشتەکە لای فڕۆکەخانەی لوتۆنی نزیک بوو.
گەشتە ئاسمانییەکان کە لە لەندەنەوە بەڕێدەکەون هەڵوەشێنرانەوە و هەندێکی دیکەش دواخران.
فڕۆکەخانەی لەندەن سیتی لە ڕاستیدا لە ئاستی دەریادایە، لە تەنیشت ڕووباری تەمز، ئەمەش زۆرجار وا دەکات بەهۆی بارودۆخیکەشوهەواوە تووشی خراپی بینین بێت.
هەروەها فڕۆکەخانەکە بە "پۆلی سێ" پۆلێن کراوە، واتە فڕۆکەوانەکانی مەشقی تایبەتیان پێدەکرێت بۆ ئەوەی زۆر بە بەرزی بەرەو ڕێڕەویفڕین بنیشنەوە [کە یەکێکە لە ڕێوشوێنەکانی کەمکردنەوەی ژاوەژاو لە شارەکەدا چونکە ئەمە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی فڕۆکەکان بۆ ماوەیەکیدرێژتر پێشتر بەرزتر بمێننەوە گەیشتن بە ڕێڕەوی فڕین، بەم شێوەیە کاریگەری ژاوەژاو لەسەر گەڕەکەکانی نزیک فڕۆکەخانە کەم دەبێتەوە].
ئا : لانە عەزیز حەمە