ئیسپانیا : هۆشداری توندی دا لە ئەگەری ڕووداوەکان بەهۆی سەرما و سەهۆڵێکی زۆرەوە
ئیسپانیا : هۆشداری توندی دا لە ئەگەری ڕووداوەکان بەهۆی سەرما و سەهۆڵێکی زۆرەوە
ڕۆژنامەی "20 مینۆتۆس"ی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ئیسپانیا بەهۆی بەردەوامبوونی شەپۆلی سەرمای توندی جەمسەرییەکانەوە دۆخیئامادەباشی ڕاگەیاندووە، لەگەڵ دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما و بارینی بەفر.
دەزگای کەشناسی ئیسپانیا، "ئیمێت"، هۆشداری توندی بڵاوکردەوە لە ترسی ڕووداوەکان بەهۆی ئەو بەفربارینەی کە تەواوی وڵاتەکەیگرتەوە.
ڕۆبێرتۆ براسێرۆ، پسپۆری کەشناسی، هۆشداریدا لە خراپتربوونی دۆخی دەریای ناوەڕاست کاتێک زریانێک لە ناوچەکانی دەوروبەریدوورگەکانی بالیاریک تێدەپەڕێت و هاتنی بارستەیەک هەوای سارد، وتی: وڵاتەکە جارێکی دیکە بە شەپۆلێکی سەرمای سەختەوە دەگەڕێتەوەبۆ کەشوهەوای زستانەی خۆی لە ڕۆژهەڵاتەوە.
هەروەها ڕوونیشیکردەوە کە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن. شتێک کە بەڕاستی لە دوێنێ دووشەممەوە دەستی بەسەرهەڵدان کردووە و لانیکەم تا چوارشەممە بەردەوام دەبێت. لەلایەکی دیکەوە ئەگەری ئەوە زیاترە ئەو بەفربارینەی کە لەم ڕۆژانەداڕوودەدات لە ناوچەکانی ناوەوە بێت، بەرزیەکەی لە نێوان 500 بۆ 700 مەتر دەبێت.
وە دەسەڵاتداران باری نائاسایییان ڕاگەیاند، بەو پێیەی پلەکانی گەرما دەگەنە -10 پلە، و نزیکەی 103 ساڵ بەسەر دوایین بارینی بەفرداتێدەپەڕێت لە هەندێک کەناراوەکانی ئیسپانیا بەتایبەت کەناراوەکانی ئەلیکانتە، بەپێی ڕۆژنامەی ئیسپانی "ئەلپۆلۆراڵ".
وە ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ١٠ ٣ ساڵ بەسەر بەفربارین لە هەندێک کەنار دەریادا تێپەڕیوە و شارەکانی وەک دێنیا و تۆریڤیخا بەخەو هەڵسان و شەقام و کەناراوەکانیان بە بەفر داپۆشراون، لە کاتێکدا کە دەگمەنە بەفر لە ئاستی دەریادا ببارێت، و زۆر شت هەیە لەوناوچەیەی ئیسپانیا کاتێک کە هەروەها لە باکوور (گالیسیا، ئەستوریاس و باکووری ڕۆژئاوای کاستیل و لیۆن) خەریکە بە فەرمی دۆخیوشکەساڵی ڕادەگەیەنن لەگەڵ هەندێک تاڵاو بە توانای 25%.
ئیسپانیا ئامادەکاری دەکات بۆ گەڕانەوە بۆ شەپۆلی زستانە، لەگەڵ گەڕانەوەی ئەو بارستە هەوایەی کە ناوچەکە بەستەڵەک بەجێدەهێڵێت وئەم سەرەتای هەفتەیە یەکێک دەبێت لە سەختترین کاتەکانی ئەم دواییە، بەو پێیەی پلەکانی گەرما دەگاتە -1 یان -3 پلە لە خوار ڕێژەیئاسایی بۆ ئەم کاتەی ساڵ. وەک بەرپرسانی دەزگای کەشناسی AEMET هۆشداری دەدەن، کاتی ئەوە هاتووە ئامادەکاری بۆسەرمایەکی زۆر بکرێت کە کەمترین ئاستی کەمتر دەهێنێت.
دەزگای کەشناسی ئیسپانیا ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە نزیکەی تەواوی ناوچەکەدا ڕووبەڕووی ئاگاداری دەبینەوە، کەمترین ئاستیدەتوانێت بگاتە -4 یان -10، پێش ئەوەی زریانێکی هەوای سارد ئیسپانیا بەستوو بکات، ئەو سەرمایە بەفر لەگەڵ خۆیدا دەبێت لە ئاستێکینائاساییدا، کە لە ئاستێکی نائاساییدا بەفر دەبێت". نیگەرانییەکان لەبارەی مەترسی زریانەکانەوە دەوروژێنێت."
ئا: مژدە حسێن محمد