ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

ژنێکی کەنەدی لە دوای کڕینی یەکەم بلیتی تیروپشکی ٤٨ ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا

ژنێکی کەنەدی لە دوای کڕینی یەکەم بلیتی تیروپشکی ٤٨ ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا
Rahim hawrami

ژنێکی کەنەدی لە دوای کڕینی یەکەم بلیتی تیروپشکی ٤٨ ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا

ژنێکی کەنەدی لە دوای کڕینی یەکەم بلیتی تیروپشکی ٤٨ ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا

 

بەبۆنەی هەژدە ساڵەی لەدایک بوونی، کچێکی کەنەدی بڕیاریدا بۆ یەکەمجار گوێ لە ئامۆژگارییەکانی باپیری بگرێت و بلیتی تیروپشکبکڕێت بۆ ئەوەی "بەختی خۆی تاقیبکاتەوە"، لە کۆتاییدا ٤٨ ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا.

 

بە بردنەوەی جاکپۆتی.  ٤٨ ملیۆن دۆلار، جولیەت لامۆر، خوێندکاری زانکۆی ساولت سانت ماری لە ئۆنتاریۆ، بووە بچووکترین کەس لەکەنەدا کە بڕە پارەیەکی وا زۆر بەدەستبهێنێت.

وە بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سکای نیوز، لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەیدا، لامۆر ئەو هۆکارانەی باسکردووە کە وای لێکردووە بلیتەکە بکڕێت ودەڵێت: "باپیرم پێی وتم تەمەنم گەیشتووەتە هەژدە ساڵ، بلیتێک بکڕە و بەختی خۆت تاقیبکەرەوە".

وە تەلەفۆنی بۆ باوکی کرد کاتێک گەیشتە دوکانەکە بۆ کڕین، بۆ ئەوەی لێی بپرسێت دەربارەی ڕێکارە پێویستەکان بۆ بەشداریکردن لەتیروپشکەکەدا.

کۆمپانیای تیروپشکی "OLG"ی ئۆنتاریۆ لە کۆتایی هەفتەدا ناسنامەی تاکە براوەی خەڵاتی گەورەی لە تیروپشکەکەدا ڕاگەیاند کە لەسەرەتای مانگی یەکدا ئەنجامدرا، بەڵام لامۆر بەدوای ئەنجامی تیروپشکەکەدا نەدەهات و ئەوە بە بیریدا نەهات لەوانەیە ئەو براوە بێت.

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکەی، هاوکارەکانی لامۆر پێیان ڕاگەیاندووە کە بلیتی براوە لە شاری ساولت سانت ماری کڕدراوە و دوای ئەوەییەکێک لە هاوکارەکانی پێشنیاری کردووە کە لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی "OLG"ژمارەی بلیتەکەی بپشکنێت، سەری سوڕما کە ئەو براوەیە.

لامۆر پسپۆڕی بایۆلۆجییە، و بەنیازە ئەمساڵ درێژە بە خوێندن بدات، لە هەمان کاتدا پلانی گەشتێکی لەگەڵ خێزانەکەی لە هاوینیداهاتوودا هەیە.

کچەکە ڕاوێژ بە باوکی دەکات کە لە بواری پلاندانانی دارایی کاردەکات، بۆ ئەوەی یارمەتی بدات بۆ دۆزینەوەی ڕێگەیەک بۆ وەبەرهێنانیخەڵاتەکەی.

بە ختێکی باشیش بۆ تۆ

ئا: ڕەحیم هەورامی


1 ساڵ و 9 مانگ و 28 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 48 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ژنێکی کەنەدی لە دوای کڕینی یەکەم بلیتی تیروپشکی ٤٨ ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا

ژنێکی کەنەدی لە دوای کڕینی یەکەم بلیتی تیروپشکی ٤٨ ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)