ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

سازمانی خه‌بات، هێرشی موشه‌کی بۆ سه‌ر هێزه‌ سیاسیه‌کان مه‌حکوم ده‌کات

سازمانی خه‌بات، هێرشی موشه‌کی بۆ سه‌ر هێزه‌ سیاسیه‌کان  مه‌حکوم ده‌کات
Rudaw24

له‌ ڕاگه‌یاندراوێک دا سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران، هێرشی موشه‌کی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌توندی مه‌حکوم ده‌کا و داوا له‌ هه‌رێم و حکومه‌تی عێراق و هه‌روه‌ها ناوه‌نده‌کانی مافی مرۆڤ و ڵاتان ده‌کات، که‌ له‌ ئاست هێرشه‌ تیرۆریستیه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران دا بێده‌نگ نه‌بن

ده‌‌‌قی به‌‌‌یاننامه‌‌‌که‌‌‌ی سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران.

ڕاگه‌‌‌یاندراوی سازمانی خه‌‌‌بات له‌‌‌سه‌‌‌ر هێرشی موشه‌‌‌کی بۆ سه‌‌‌ر باره‌‌‌گای هێز و لایه‌‌‌نه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کانی کوردستانی ئێران
کۆمەڵانی خەڵکی تێکۆشه‌‌‌ری کوردستان و ئێران!
هێز و لایەنە تێکۆشەرەکانی کوردستان!
ڕێکخراو و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ!
سه‌‌‌ر له‌‌‌بەیانی رۆژی دووشەممە ٢٣ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ١٤٠ ١ی هه‌‌‌تاوی بنکه‌‌‌و باره‌‌‌گاکانی هه‌‌‌ر یه‌‌‌ک له‌‌‌ حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له‌‌‌ شاری کۆیه‌‌‌ و کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ی زەحمەتکێشانی کوردستان لە ناوچەی سلێمانی بۆ جارێکی دیکه‌‌‌ له‌‌‌لایه‌‌‌ن سوپای تیرۆرستی پاسدارانی ڕژیمی ئاخوندیه‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌وتنه‌‌‌ به‌‌‌ر هێرشی درۆن و موشه‌‌‌ک. لە ئاکامی ئەو هێرشانە بەداخەوە دوو پێشمەرگە شەهید و ژمارەیەک بریندار بوون. سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و هاوسەنگەرانی شەهیدەکان دەکات و هیوای زوو چاکبوونەوەو سڵامەتی بۆ برینداران دەخوازێ‌.
رژیمی ئاخوندی لەکاتێدا ئەم هێرشانە ئەنجام دەدا کە لەلایەن خەڵکی ئێرانەوە بەتەواوی رەت دەکردێتەوەو شۆرشێکی بەرین و بەربڵاوی جەماوەری بۆ روخانی ئەو دەسەڵاتە لە ئارادایە و لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە کەوتۆتە ژێر فشارێکی زۆر.
رژیمی دواکه‌‌‌وتووی ئاخوندی به‌‌‌و جینایه‌‌‌ته‌‌‌ نۆێیه‌‌‌ی، جارێکی دیکه‌‌‌ بۆ‌ کۆمه‌‌‌ڵگای جیهانی سەلماند، که‌‌‌ سیاسه‌‌‌تی سه‌‌‌رکوت و جینایه‌‌‌ت و ترۆر و ده‌‌‌ستێوه‌‌‌ردان له‌‌‌ کاروباری ناوخۆی وولاتان درێژه‌‌‌ پێ‌٠Ž ده‌‌‌دا. بێ شک ‌ ئاخونده‌‌‌کان له‌‌‌ بێ دەنگی و چاوپۆشی کۆمەڵگەی‌ جیهانی لە راست کردەوە دزێوەکانی، کەڵکی بۆ درێژەدان بە کاری تێکدەرانە و رەشەکوژی وەرگرتووە.
سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران لەگەڵ مەحکوم کردنی ئه‌‌‌و هێرشه‌‌‌ تیرۆریستیانه‌‌‌ی سوپای پاسدارانی ڕژیمی نه‌‌‌گریسی ئاخوندی، داوا له‌‌‌‌ حکومه‌‌‌تی هه‌‌‌رێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدرال و کومەڵگەی نێودەوڵەتی و ناوه‌‌‌ندەکانی مافی مرۆڤ ده‌‌‌کا، که‌‌‌ له‌‌‌ بەرامبەر پشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان و کردەوەی تاوانکارانە و سه‌‌‌ره‌‌‌ڕۆیی ڕژیمی ئاخوندی دژ بە هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران بێ ده‌‌‌نگ نه‌‌‌بن.
سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران
کومیته‌‌‌ی ناوه‌‌‌ندی
٢٣ی خەزەڵوەری 1401 – 14ی نۆڤامبری


2 ساڵ و 7 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 43 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سازمانی خه‌بات، هێرشی موشه‌کی بۆ سه‌ر هێزه‌ سیاسیه‌کان مه‌حکوم ده‌کات

سازمانی خه‌بات، هێرشی موشه‌کی بۆ سه‌ر هێزه‌ سیاسیه‌کان مه‌حکوم ده‌کات

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)