سی ئای ئەی دەنگی تۆ دەبیستێت و دەیەوێت یارمەتیت بدات
سی ئای ئەی دەنگی تۆ دەبیستێت و دەیەوێت یارمەتیت بدات
دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا (سی ئای ئەی) لە پەیامێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە سۆشیال میدیا ڕایگەیاند:
سی ئای ئەی دەنگی تۆ دەبیستێت و دەیەوێت یارمەتیت بدات.
پاشان دەزگاکە ڕێنماییەکانی بۆ پەیوەندییە پارێزراوەکان دەرکرد و جەختی لەوە کردەوە: "سەلامەتی و خۆشگوزەرانی ئێوە لە پێشینەی کارەکانمانە." سی ئای ئەی داوای لە پەیامنێران کرد کە وردەکاری تەواوی خۆیان بخەنەڕوو،
لەوانە شار و وڵاتی نیشتەجێبوونیان، ناوی یەکەم و کۆتایی، پیشە و نازناوی کار و ئاستی دەستڕاگەیشتنیان بە زانیاری یان لێهاتوویی.