ناتانیاهۆ بە فەرمی پڕۆژەی هاوپەیمانی شەش قۆڵی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕادەگەیەنێت
ناتانیاهۆ بە فەرمی پڕۆژەی "هاوپەیمانی شەش قۆڵی" لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕادەگەیەنێت پێکهاتووە لە هیندستان و یۆنان و قوبرس لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ئەفریقا و ئاسیای دیارینەکراو لەخۆدەگرێت. ئامانجەکانی ڕێککەوتنەکە: بۆ پێکهێنانی بازنە (بەرە)یەکى ناوچەیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی "بەرەى توندڕەوەکان" (شیعە و سوننە). بۆ یەکخستنی ئیسرائیل لە تۆڕێکی جیهانیدا لە ڕێگەی ڕێڕەوی ئابووری هیندستان-ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست-ئەوروپا کە بە ئەوروپا دەبەستێتەوە.