عەلى خامنەیی ڕێبەری باڵاى ڕژێمی ئیسلامی ئێران، فاتیحای بۆ خۆی خوێند، دهترسێ، تۆقیوه، له هیچ شوێنێک جێی نابێتهوه
عەلى خامنەیی خۆى داناوە بۆ "کوژران" بۆیه له ئێستاوه دوعا و فاتیحای بۆ خۆی خوێندووه، کۆمەڵێک ڕێنمایی دەرکردوە بۆ دواى نەماى خۆى عەلى خامنەیی ڕێبەری باڵاى کۆمارى ئیسلامی ئێران، سەرقاڵی ئامادەکردن و دەستنیشانکردنى سەرکردایەتیەکە بۆ ئێران. ئهوهش لەئەگەری مردنى خۆى ئەگەر ئیسرائیل و ئەمریکا هێرشیانکردە سەر ئەو وڵاتەو ناوبراویان کوشت.
خامنەیی ستافی خۆی ڕاسپاردووە بۆ دڵنیابوون لە مانەوەی ڕێژیم، نەک تەنها لە بەرامبەر بۆردومانی ئەمەریکا و ئیسرائیل، بەڵكو لە بەرامبەر هەر هەوڵێکی کوژرانی کە سەرکردە باڵاکان دەکاتە ئامانج، لەنێویاندا خۆی. ئەو ڕێنماییانەى کە خامنەیی دەریکردوە بۆ دواى نەماى خۆى: سیستەمێکی چوار پلەبەندى بۆ جێنشینی لە سەرکردایەتی سەربازی و حکومەتدا دامەزراندوە، بۆ هەر پۆستێک کە بە شێوەیەکی شەخسی دایمەزراندووە هەروەها سەرجەم ئەوانەی لە پۆستی سەرکردایەتیدان ڕێنمایی کردوە تا چوار کاندیدی جێگرەوە دەستنیشان بکەن. خامنەیی لە ئەگەری پچڕانی پەیوەندییەکان یان کوژرانیان، بەرپرسیارێتی بڕیاردانی بە بازنەیەکى بچوکى لەکەسە نزیكەکانی خۆی سپاردووە.
ڕووداو٢٤ زانیویهتی به جل، لیباسی کهسانی کارێکار و نهداران، له ههندێک شوێند له ئێران بیندراوه، خۆی فهقیر، زهلیل کردووه، خۆی زیاتر له گوندهکان دهشارێتهوه، له ترسی مانگه ئاسمانیهکانی ئیسرایل، له هیچ شوێنێک جێگای نابێتهوه.