سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران پێداچوونەوە بە پلەبەرزکردنەوە و خزمەتی فەرمانبەران دەکرێت
سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران
پێداچوونەوە بە پلەبەرزکردنەوە و خزمەتی فەرمانبەران دەکرێت
لەسەر داوای سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، لیژنەیەک بۆ دەستنیشانکردنی گرفتەکانی جێبەجێکردنی ڕێنمایی دارایی ژمارە ١٢ـیتایبەت بە پێداچوونەوەی ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و هەژمارکردنى خزمەتیان لە چوارچێوەى جێبەجێکردنى یاساى چاکسازیپێک هێنرا.
لیژنەکە لە یەکەم هەنگاوی، تیمەکانی دیوانی چاودێریی دارایی و دەستەی دەستپاکی و لیژنەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆپرسى میلاکات ڕاسپارد بە مەبەستی پێداچوونەوە و وردبینی بە دۆسیەى فەرمانبەران.
لە کۆی ٣٢ دامەزراوەى هەر سێ دەسەڵاتی «دادوەرى و یاسادانان و جێبەجێکردن»، پێداچوونەوە بە ٣٦٥ هەزار و ٤٥٢ دۆسیە کرا کە ٧هەزار و ١٩٦ دۆسیە پلەى زیادەیان بۆ بەسترا بوو و ١٥ هەزار و ٦١٤ دۆسیەشیان زیادە مووچەیان هەبوو، کە کۆى جیاوازى مووچەکەیاندەکاتە ملیارێک و ٣٦٠ ملیۆن و ٨٠ ٨ هەزار دینار.
هەر لەم چوارچێوەیەدا و بۆ یەکخستنەوەی دۆسیەی کەسیی ئەفسەر، پلەدار و پێشمەرگە، تا ئێستا لەکۆى ٦٠ هەزار و ١٦ دۆسیە، ٤١هەزار و ٩٨٢ دۆسیە، بۆ پێداچوونەوە ئامادە کراون و بڕیار وایە بە زوویی دۆسیە نایاساییەکانیان لە ڕووی پلەبەرزکردنەوە و زیادە مووچە،دەستنیشان بکرێن.
کابینەى نۆیەم، لە یەک کاتدا کاری لەسەر پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و پرسى چاکسازى کردووە، تا ئێستا دەیان هەنگاوى کردەیی و جددیلەم بوارە ناوە، ئەمەش هۆکار بووە بۆ ڕێکخستنەوەى دۆسیەى فەرمانبەران و گەڕاندنەوەى سامانێکى زۆرى دارایی بۆ نێو خەزێنەىحکومەت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٤ی شوباتی ٢٠ ٢٣