پۆڵەندا: ڕایگەیاند تا ئێستا زیاتر 9 ملیۆن و 600 هەزار پەنابەری ئۆکرانیای وەرگرتوە.
پۆڵەندا: ڕایگەیاند تا ئێستا زیاتر 9 ملیۆن و 600 هەزار پەنابەری ئۆکرانیای وەرگرتوە.
ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسی پاسەوانی سنووری پۆڵەندا ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لە ئۆکرانیا هاتوون گەشتەوتە نزیکەی . ٩ ملیۆن و٦٠ ٠ هەزار پەنابەر، لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ڕووسیا لەو ووڵاتە کە لە مانگی شوباتی ڕابردووەوە.دەستیپێکردوە
وە ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە بەپێی ڕادیۆ (پۆڵەندا) کە تەنها لە ڕۆژی هەیینیەوە . ٢١ هەزار پەنابەر لە ئۆکرانیا وە هاتوونەتەناو وڵاتەکەوە، لەکاتێکدا بە پێچەوانەوە نزیکەی ١٨ هەزار و ٧٠ ٠ کەس وڵاتەکەیان بەجێهێشتووە بۆ گەڕانەوە بۆ ئۆکرانیا. بەمەش کۆیگشتی ئەو کەسانەی کە گەڕاونەتەوە گەیشتە نزیکەی ٧.٨ ملیۆن کەس.
لە مانگی ئازاری ساڵی ڕابردوودا، پۆڵەندا پڕۆژە یاسایەکی پەسەندکرد کە پاکێجێکی پشتیوانی بۆ ئەو پەنابەرە ئۆکراینییانە دابین دەکاتکە لە وڵاتەکەیان هەڵدێن و مافی نیشتەجێبوونی یاسایییان پێدەبەخشێت و مافی دەستڕاگەیشتن بە خوێندن و چاودێری تەندروستی وخزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان و گەرەنتی تەواویان دەکات ..
بەڵام بەداخەوە کە لێرە ئەو ڕاستیە تاڵەمان بۆ دەر ئەخات کە جیاوازیەکی زۆر لە نێوان پەنابەرانی وڵاتانی تر دەکەن لە چاو ووڵاتی ئۆکرانیا.
ئا: بنار سەلیم بابکر