شیلی: بەهۆی ئاگرکەوتنەوەی زیاتر لە 200 دارستانەکانی ناوەڕاستی وڵات لانیکەم 13 کەس گیانیان لەدەستدا
شیلی: بەهۆی ئاگرکەوتنەوەی زیاتر لە 200 دارستانەکانی ناوەڕاستی وڵات لانیکەم 13 کەس گیانیان لەدەستدا
ئەمڕۆ شەممە، دەسەڵاتدارانی شیلی ڕایانگەیاند، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان لە ناوەڕاستی شیلی، لانیکەم 13 کەس گیانیانلەدەستداوە، ئەوەش دوای ئەو شەپۆلە گەرماو توندەی ئەوڵاتەکەی گرتەوە.
وە دەسەڵاتدارانی شیلی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەیان بەوە کردووە - بەپێی کەناڵی ئەمریکی (ئەلحورا) - کە نزیکەی ٤٠ ئاگرکەوتنەوەنزیکەی ٣٥ هەزار دۆنم زەوی لەناوبردووە لە کاتێکدا شەپۆلێکی گەرمای هاوینە ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە کە دەکەوێتە نیوەگۆی باشوورەوە.
دەسەڵاتدارانی خۆجێی لە "بایۆ بایۆ" و "ناپۆلی" دراوسێ دوو ناوچەی کارەساتباریان ڕاگەیاند، ئەوانیش لەو ناوچانەن کە زۆرترینزیانیان بەرکەوتووە بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکانەوە کە لە سانتیاگۆی پایتەختەوە تا بەشەکانی باشووری وڵات درێژدەبێتەوە.
ئا: مژدە حسێن محمد