ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

‎نێچیرڤان بارزانی: هیچ بیانوویەک بۆ مووشەکبارانکردن و ناردنی درۆن بۆ هەرێم نابینین

‎نێچیرڤان بارزانی: هیچ بیانوویەک بۆ مووشەکبارانکردن و ناردنی درۆن بۆ هەرێم نابینین
ڕوداو٢٤

بەپەلە.. ‎سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوا دەکات، "سنوورێک" بۆ هێرشەکان دابنرێت و بەغدا وەک سەروەری خاکی عێراق لێی بڕوانێت "

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگه‌‌‌یاند، "هیچ بیانوویەک بۆ مووشەکبارانکردن و ناردنی درۆن بۆ هەرێمی کوردستاننابینین"، هەروەها داوا لە بەغدا دەکات "سنوورێک" بۆ هێرشەکان دابنێت.
 
نێچیرڤان بارزانی، لە رێوڕەسمی راگەیاندنی ئینستیتیوتی داهێنان و نوێگەری لە وتارێکدا سەرکۆنەی هێرشەکانی سنووری کۆیە وزڕگوێزی کرد.
 
نێچیرڤان بارزانی وتی: "هەرێمی کوردستان دەیەوێت جەخت لەوە بکاتەوە کە دەیەوێت فاکتەری سەقامگیری بێت لە ناوچەکە و دەیەوێتپەیوەندی باشی لەگەڵ هەموو دراوسێکانیدا، لەو چوارچێوەیەشدا دەیەوێت لەگەڵ ئێراندا پەیوەندییەکی باشی هەبێت. ئەوەی ئێمە لەتواناماندا هەبووە کردوومانە و بەردەوامیش دەبین".
 
وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "نابێت هەرێمی کوردستان ببێت بە سەرچاوەیەکی هەڕەشە بۆسەر وڵاتانی دراوسێ، بەڵام لەئەوەشدا ئێمە هیچ بیانوویەک بۆ ئەو مووشەکبارانانە و ناردنی ئەو درۆنانە بۆ کوردستان نابینین".
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوا دەکات، "سنوورێک" بۆ هێرشەکان دابنرێت و بەغدا وەک سەروەری خاکی عێراق لێی بڕوانێت "کە ئەمەبەشێکە لە پێشێلکردنی گەورەی سەروەریی عێراق و بەغدا لەم بابەتەدا بێتە دەنگ و سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکارییانە دابنرێت".


2 ساڵ و 7 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 22 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

‎نێچیرڤان بارزانی: هیچ بیانوویەک بۆ مووشەکبارانکردن و ناردنی درۆن بۆ هەرێم نابینین

‎نێچیرڤان بارزانی: هیچ بیانوویەک بۆ مووشەکبارانکردن و ناردنی درۆن بۆ هەرێم نابینین

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)